كوردى

لە كوردستان هیچ سەنتەرێک بۆ چارەسەری ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر نییە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وڵاتانی دراوسێ سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكانن

ئێران و توركیا بەفراوانی بازرگانیی گەورەی ماددەی هۆشبەریان تێدایە، ئەوەش وای كردووە، بزرگانانی ئەو کاڵا قەدەغەیە، هەرێمی كوردستان بكەنە شوێنی ساخكردنەوەی کاڵاکانیان. بەرپرسێكی ئاسایشیش نایشارێتەوە، بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەو ماددانە لە تەشەنەكردندان.

لیو كەیوان، بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر و دهۆك لە ئاسایشی گشتیی هەرێمی كوردستان بە (باس)ی راگەیاند، بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، بەڵام بازرگانیكردن و مامەڵەكردن پێیانەوە زیادی كردووە، گوتی: “ماددەی هۆشبەر لە عێراق زۆر زیادی كردووە و پڕووشكیش بەر ئێمە كەوتووە، لە هەرێمی كوردستان ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە و خەڵكێكی زۆریش دەستگیر دەكرێن”.

گوتیشی: “چەند بازرگانێكی گەورەی ماددەی هۆشبەر، لەگەڵ مامەڵەكارانی بچووكیش كە بازرگانی بچووك و خوردەیان پێ دەڵێن، دەستگیر كراون، زۆربەی ئەو بازرگانانە خەڵكی كوردستانن، ئەو كەسانە ماددەی هۆشبەر لە دەستیاندا گیراوە، بەڵام بازرگانی گەورەتر هەیە كە لە وڵاتانی دراوسێن، ئەوانەی كە گرتوومانن ئەو كەسانەن كە ماددەكان لەو بازرگانانە وەردەگرن و لێرە ساخی دەكەنەوە”.

روونیشی كردەوە، لەمساڵدا ژمارەیەكی زۆر تاوانبار لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون، كە بە مەزندەی ئەو بە سەدان كەس دەبن، گوتیشی: “تەنیا لە دوو مانگی رابردوودا نزیكەی 80 كەسمان لە هەولێر و دهۆك و سۆران دەستگیر كردوون”.

لە ساڵی 2017دا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر 569 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كردووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 53 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر.

لیو كەیوان ئاشكراشی كرد: “زانیاریمان هەیە ئەو كەسانە دەیانەوێت ماددەكان لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بۆ سووریا بگوازنەوە، چونكە هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی ماددەی هۆشبەر لە توركیاوە بە ڕێگەی كوردستان بۆ سووریا بگوازرێتەوە“.

بەرپرسەكەی ئاسایش ئاشكراشی كرد: “لە ماوەی كەمی رابرودوودا لە سنووری سۆران زیاتر لە 150 كیلۆ ماددەی هۆشبەرمان گرتووە”.

دووپاتیشی كردەوە، كە نرخی ماددەكانی هۆشبەر زۆر گرانە، بۆیە بازرگانییەكی زۆری پێوە دەكرێت، دەشڵێت: “نرخی ماددەكان جێگیر نییە و دەگۆڕێت، بازرگانە گەورەكان بە كیلۆ كڕین و فرۆشتنی پێوە دەكەن، ئەوانەی وردەفرۆشن بە گرام دەیفرۆشن، لە هەندێك شوێن یەك گرامی شیشە واتا كریستاڵ بە 100 دۆلارە”.

لیوا كەیوان پێی وایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی زۆری ماددەی هۆشبەر دۆخی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پەرێشانە، دەشڵێت: “دۆخی عێراق زۆر خراپە، تەنانەت لە یەك رۆژدا لە یەك شوێن 500 كیلۆ ماددەی هۆشبەر گیراوە، ئەو ماددانەش لە سنووری ئیمارات و ئێرانەوە بۆ عێراق دێن و عێراق وەكوو ترانزێت بۆ گواستنەوەی ئەو ماددانە بەكار دەهێندرێ”.

ئەو رەتی دەكاتەوە هەرێمی كوردستان وەكوو عێراق شوێنێك بێت بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر، گوتیشی: “ئەو ماددە هۆشبەرەی دێتە كوردستان لە سنوورەكانی ئێران و توركیاوە دێن، ئێمە چاودێریی زۆری سنوورەكان دەكەین، بەڵام لەگەڵ هیچ وڵاتێك هاوئاهەنگیمان نەبووە بۆ دەستگیركردنی بازرگانەكان لەو وڵاتانە”.

ئەو بەرپرسە نیگەرانە لەوەی كە تاوەكوو ئێستا هیچ سەنتەرێكی چارەسەری ئالوودەبووان لە هەرێمی كوردستاندا نیە، گوتیشی: “كردنەوەی سەنتەرێكی چارەسەری ئالوودەبووان خراوەتە بەردەم سەرۆكی حكوومەت، بەڵام قەیرانی دارایی رێگر بووە، هیچ سەنتەرێك نییە، چونكە لە پێشوودا ماددەی هۆشبەر زۆر زۆر كەم بوو، بەڵام ئێستا تەشەنەی كردووە و پێویستی بە سەنتەرێکی لەو شێوەیە هەیە”.

ئەوەشی راگەیاند، بۆ بازرگانانی ماددەی هۆشبەر كەمترین سزا زیندانیكردنیانە بۆ ماوەی 15 ساڵ و بۆ بەركارهێنەرانیش لە 6 مانگ دەست پێ دەكات تاوەكوو چەند ساڵێك.

گوتیشی: “ئەوەی بازرگان بێت سزاكەی قورسترە، هەیە هەتا هەتاییە، هەیە حوكمەكەی 15 ساڵە، زۆرێك لەو كەسانەی كە ئازدا كراون دووبارە دەستیان بەو كارە كردووەتەوە و دووبارەش دەستگیر كراونەتەوە”.

ئەو داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە چاوكراوە بن بۆ هاوكاریكردنی دامودەزگاكانی ئاسایش، چونكە باوەڕی وایە ماددەی هۆشبەر زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییان دەبێت.
لە كاتێكدا هەرێمی كوردستان دراوسێی وڵاتێكی وەكوو ئێرانە، كە ماددەی هۆشبەر زۆر زۆر تیایدا بڵاوە، بەڵام بەرپرسەكەی ئاسایش دەیگوت: “هەرێمی كوردستان وەك ئێرانی لێ نایەت و قبووڵیش ناكەین، هەروەها لە وڵاتی ئێمە قەبارەی بازرگانیكردن بەو ماددەیە زۆر گەورە نییە و هیچ كێڵگەیەكی ماددەی هۆشبەریش لە هەرێمی كوردستاندا نییە”.

تلیاك، شیشە، حەشیش، هیرۆین و حەبی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام لە نێوخۆدا بەرهەم ناهێندرێت و هەمووی لە دەرەوە دێت.

بەرپرسەكەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان ئاماژەی بەوە دا. لەڕێگەی سەرچاوەی تایبەتی خۆیان چۆنیەتیی هێنانی ماددە هۆشبەركان و شوێنەكانیان دەستنیشان دەكەن و پاشانیش دەستگیریان دەكەن. گوتیشی: “بۆ نموونە لەنێو مێزی نانخواردن و بۆڵبەرینی ئۆتۆمبێل، لەنێو قایشی جانتا، لەنێو سەماوەردا ماددەی هۆشبەرمان دۆزیوەتەوە، تاوانبارێك پێنج كیلۆ تلیاكی لەنێو شەش پارچەی یەدەگی ترومپای ئاودا شاردبووەوە و لەڕێگەی كۆمپانیایەكی گواستنەوە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستانی كردبوو”.

سه‌دیق خۆركی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران، به‌ (باس)ی راگه‌یاند: “رۆژی 20-5-2018 بنكه‌ی ئاسایشی ده‌شتی هێرتێی سه‌ربه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران، به‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ هه‌واڵگریی سوپای بارزان، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی 38 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له ‌جۆری هیرۆیندا بگرن، كه‌ له‌ سنووری توركیا هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو”.

جەختیشی كردەوە، له‌ ماوه‌ی مانگێكدا له‌ سێ هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕاندا، زیاتر له‌ 100 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و سنووره‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوە.

جەواد سوار، بەڕێوەبەری نووسینگەی سۆرانی مافی مرۆڤ رای گەیاند، بەداخەوە لە هەرێمی كوردستان بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە (%20) تێپەڕی كردووە، كە ستانداردی جیهانییە، كەواتە ئەو مەترسییە هەیە و مەترسیی گەورەشی بۆ سەر كۆمەڵگە هەیە.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك