كوردى

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بارەی ڕێژەی چاودێری پڕۆژە بەردەوامەکان دەرکرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە (5)ی ساڵی (2018)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و واژوی ڕێباز محەمەد حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزاراتە کراوە تێیدا تایبەتە بە ڕێژەی چاودێری پڕۆژە بەردەوامەکان.

وەزارەتی دارایی لە گشتاندنەکەیدا بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان ئەوەی خستووەتە ڕوو، کە رێژەی چاودێری پڕۆژە بەردەوامەکان لەسەر بووجەی ئاسایی پلان و پەرەپەێدانی پارێزگاکان خەرج بکرێت بەمەرجێک مانگانە لە بڕی 5 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت بەپێی شایستەبوونیان.

لە گشتانەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە ئەم بڕیارە لە 1/6/2018ەوە کاری پێ دەکرێت.

 

دەقی گشتاندنەکە:

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك