كوردى

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمى كوردستان جووتیارێك كه‌له‌رمێكى  12 كیلۆیی بەرهەم هێنا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

بۆیه‌كه‌مجار له‌ هه‌رێمى كوردستاندا له‌لایه‌ن جووتیارێكى نموونه‌ییه‌وه‌، كه‌له‌رمێكى 12 كیلۆیی به‌رهه‌م هێنرا، جووتیاره‌كه‌ش ڕایده‌گه‌ینێت له‌ هه‌وڵى زیادكردنى تۆوى ئه‌و جۆره‌ كه‌له‌رمه‌دان.

 

شێخ جه‌مالى كربچنه‌، جووتیارى نموونه‌یى، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “تۆوى ئه‌و جۆره‌ كه‌له‌رمه‌م له‌ ڕێگه‌ى ئه‌ندازیارێكى كشتوكاڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ هێندراو دواى چاندن و چاودێریكردنى كه‌له‌رمێكى ڕه‌نگ جوان و كێش زۆرى لێ به‌رهه‌م هات به‌جۆرێك كێشیان ده‌كاته‌ 12 كیلۆگرام “.

 

ئه‌و جووتیاره‌ نموونه‌ییه،‌ ئەوەشی خسە روو، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌له‌رمێكى له‌و جۆر و كێش زۆره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌م هاتبێت، به‌نیازیشه‌ بیخاته‌ بازاڕه‌و هه‌وڵى زیادكردنى به‌رهه‌مه‌كه‌ش  بدات.

 

‌ ئاشكراشى كرد كه‌ له‌ قۆناغى ئێستا ناتوانن تۆوى ئه‌و كه‌له‌رمه‌ زیاد بكه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌ستكارى جینى تۆوه‌كه‌ كراوه‌، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ ئاینده‌دا زانیارى ده‌ستكاریكردنه‌كه‌ش ده‌ست بخه‌ن و جۆر و كێشى كه‌له‌رمه‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ به‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان.

 

شێخ جەمالی کربچنە، جووتیاری نموونه‌یی، بۆ (باسنیوز)، ئاماژەی بەوەش دا، کە به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ ئێستادا سه‌رقاڵى زیادكردنى جۆرى باشى به‌رهه‌مه‌كانى كاهو، هه‌رزن، گه‌نم و چه‌ندین به‌رهه‌مى دیكه‌ى دانه‌وێڵه‌و سه‌زه‌ى دیكه‌ دایه‌.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك