كوردى

گۆڤار ئه‌نوه‌ر: هیوادارم ئه‌رجه‌نتین جامه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

 

گۆڤار ئه‌نوه‌ر، هونه‌رمه‌ندی كۆمیدی كورد، هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌ و ده‌ڵێت “گرنگ ئه‌وه‌یه‌ له‌ مۆندیالدا ئاستی جوانی یاریی یاریزانه‌كان ببین و چێژ له‌ یارییه‌كان وه‌ربگرین”.

 

گۆڤار ئه‌نوه‌ر، له‌باره‌ی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند: “بڕیارم داوه‌ به‌پێی كات سه‌یری یارییه‌كان بكه‌م، چونكه‌ هه‌موو ئه‌ستێره‌ جیهانییه‌كان له‌و یارییانه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌مجاره‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندای تێدا نیه‌ كه‌ دوو هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ و به‌هێزن”.

 

گۆڤار، هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینه‌، ده‌شڵێت: “به‌هیوام ئه‌رجه‌نتین له‌ مۆندیالدا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و بگاته‌ یاریی كۆتایش و جامه‌كه‌ش به‌رز بكاته‌وه‌”.

 

ڕۆژی 2018/6/14، جامی جیهانی كه‌ به‌ مۆندیال ناسراوه‌، له‌ رووسیا ده‌ست پێ ده‌كات، له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان سه‌یری یارییه‌كان ده‌كرێت.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك