كوردى

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ى ماتۆرسكیلى ده‌ستبه‌ر گیراودا ده‌رده‌چێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ هاووڵاتییان سكاڵایان له‌سه‌ر شوفێرى ماتۆرسكیله‌كان تۆمار كردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیان ده‌ست پێكردوه‌و بڕیارێكى نوێش له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌رده‌چێت.

 

خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین، به‌ (باسنیوز)ى  ڕاگه‌یاند: “ژماره‌یه‌ك له‌ هاووڵاتییانى سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، سكاڵایان دژى هه‌ندێك له‌ شوفێرى ماتۆڕسكیله‌كان تۆمار كردووه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ى بێزارى و ژاوه‌ژاو له‌ گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كان كه‌ زۆربه‌یان ته‌مه‌نیان له‌ خوار 17 ساڵیه‌وه‌یه‌”.

 

گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە به‌وهۆیه‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكى فراوانیاندا كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستیان پێكردوه‌ة ده‌ستیان به‌سه‌ ده‌یان ماتۆڕسكیل گرتووه‌ة كه‌ به‌پێى بڕیارى دادوه‌ر به‌ خاوه‌نه‌كانیان نادرێنه‌وه‌ و ده‌بن به‌ موڵكی  هاتوچۆ، دواتریش  به‌ ئۆتۆمبێلی پانكه‌ره‌وه‌ پان ده‌كرێنه‌وه‌.

 

ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد، كه‌ به‌پێى بڕیارێكى هاتوچۆى هه‌رێمی کوردستان، شوفێرى ئه‌و ماتۆرسكیله‌ى  بیه‌وێـت ماتۆڕسكیله‌ بێ سه‌ره‌تاكه‌ى وه‌رگرتێته‌وه‌، ده‌بێت به‌ڵێننامه‌ پڕ بكاته‌وه‌و بارمته‌ى یه‌ك ملیۆن دینار دابنێت و پاشان ماتۆرسكیله‌كه‌ ده‌باته‌ خاڵێكى گومرگى  و پێشینه‌ی یاسایی بۆ ئه‌نجام بدات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ماتۆرسكیله‌كه‌ى پێنادرێته‌وه‌.

 

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك