كوردى

عه‌بادى ڤیتۆى له‌سه‌ره‌ و هه‌وڵى ئاشتكردنه‌وه‌ى سیستانی ده‌دات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ ئاگاداره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/ 6/ 2018 ڕایان گه‌یاند، عه‌بادى ده‌یه‌وێت سیستانى ئاشت بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م، به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌رچاوه‌ نزیكه‌كان له‌نێو ماڵى شیعه‌ى عێراق، ئاشكرایان كرد: “ده‌رگاكانى نه‌جه‌ف، كه‌ ده‌رگاى عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات و به‌به‌رده‌وامى داواى چاكسازیی و دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵكارانى ده‌كرد، تائێستاش به‌ڕووى عه‌بادیدا، به‌توندى پێوه‌ دراوه‌”.

ڕوونیشی ده‌كه‌نه‌وه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى لیستى نه‌سڕ، كه‌ لیسته‌كه‌ى براوه‌ى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 12ى ئایاره‌، په‌یوه‌ندیی به‌ چه‌ند سیاسییه‌كه‌وه‌ له‌ عێراق و ئێران و لوبنان و ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سیستانى له‌گه‌ڵدا ئاشتى بكه‌نه‌وه‌ و ویلایه‌تی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كان نایشارنه‌وه‌، كه‌ سیستانى ڕێگر نییه‌ له‌وه‌ى، هه‌ردوو لیستى سائیروون و فه‌تح، كه‌سایه‌تییه‌كى شیعه‌ى میانڕه‌و بۆ سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كاندید بكه‌ن: “ده‌بێت ئه‌ركى ئه‌وه‌ بێت، وتوێژى هێمنانه‌ له‌نێوخۆ به‌رپا بكات بۆ ئه‌وه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بگه‌یه‌نێته‌ كه‌نارى ڕزگاریی”.

پێشتر سه‌رچاوه‌ سیاسییه‌ شیعه‌كان ئاشكرایان كرد، كه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، به‌ نورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسایان ڕاگه‌یاندووه‌، بۆ كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عى باڵاوه‌ ڤیتۆ له‌سه‌ر عه‌بادى هه‌یه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك