كوردى

17 كەس بەتۆمەتی ئاگرەكەی كۆگای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەستگیر دەكرێن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەتۆمەتی كردنەوەی ئاگرەكەی كۆگای سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەری رەسافەی بەغدا، بڕیاری دەستگیركردنی 17 كه‌س دەرچوو.

ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری لە عێراق، بڕیاری داوە 17 كه‌س دەستگیر بكرێن، ئەمەش به‌تۆمه‌تی گومان لێكردنیان به‌سوتاندنی كۆگاكانی سندووقه‌كانی ده‌نگدان، له‌ كه‌رتی ره‌سافه‌ی به‌غدا.

دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری رایگه‌یاند دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 17 كه‌س ده‌ركردووه‌، كه‌ گومان ده‌كرێت ده‌ستییان له‌ سووتاندنی كۆگاكه‌ هه‌بووبێت.

پێشتریش گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگەیاندبوو لە ئاگرەكەدا بەنزین بەكارهاتووە، بۆیە دیارە كە رووداوەكە كرده‌وه‌يه‌كى پيلان بۆ دانراو و ئه‌نقه‌ست بووه‌.

رۆژى 10ى حوزه‌يران كۆگاى كۆمييۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ بەری ره‌سافه‌ى به‌غدا گڕی گرت و سه‌دان سندووقى ده‌نگدان و ئامێر و كه‌لوپه‌لى كۆمسيۆنی سوتاند.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك