كوردى

ڕووسیا وه‌ڵامى مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى دایكی بێ مێرد له‌دواى مۆندیال ده‌داته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌ڵامى سه‌رۆكى لیژنه‌ى خێزان و ئافره‌ت و منداڵ له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى دایه‌وه‌، كه‌ داواى كردبوو، ئافره‌تانى وڵاته‌كه‌ى، له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مۆندیالدا، په‌یوه‌ندی سێكسى له‌گه‌ڵ كه‌سانى نه‌ناسراودا نه‌كه‌ن.

 

دیمیترى بیسكۆڤ، گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا له‌ لێدوانیكیدا، وه‌ڵامی تمارا بلیتیۆڤا، په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكى لیژنه‌ى خێزان و ئافره‌ت و مندڵى دۆماى دایه‌وه‌ و ڕای گه‌یاند: “داواتان لێده‌كه‌م ته‌ماشاى نووسینی خواره‌وه‌ى سه‌ر ناسنامه‌ى هانده‌ران بكه‌یت”.

هه‌روه‌ها گوتیشی: “له‌باره‌ى ئافره‌ته‌ ڕووسییه‌كانیشه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت خۆیان وه‌ڵامى پرسیاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان بده‌نه‌وه‌، ئه‌وان باشترینی جیهانن”.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ خواره‌وه‌ى ناسنامه‌ى هانده‌رانى مۆندیال، كه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا ماوه‌ى مانگێك مۆندیال له‌ ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، نووسراوه‌ “نه‌خێر بۆ ڕه‌گه‌زپه‌رستی” كه‌ ئه‌وه‌ش دروشمى یارى پاكه‌ و یاریگا ئه‌وروپییه‌كان ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، دیارده‌ى ڕه‌گه‌زپه‌رستى نه‌هێڵن.

 

پێشتر، بلیتیۆڤا داواى له‌ ئافره‌تانى ڕووسیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كانیان نه‌بنه‌ “دایكی بێ مێرد” په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوانى نه‌ژاده‌كانى تردا نه‌به‌ستن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك