كوردى

سێ دادوه‌ر بۆ نووسینگه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان دامه‌زران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی له‌ عێراق، له‌ فه‌رمانێكیدا سێ دادوه‌رى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ر سێ نووسینگه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراند.

 

دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی له‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، ڕای گه‌یاند: “ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ فه‌رمانى دا به‌ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ نووسینگه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك كاندید كرابوون”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ به‌و فه‌رمانه‌، سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن له‌ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ریان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رییه‌وه‌، بۆ دامه‌زرا.

ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسایای له‌ په‌رله‌مانى عێراق ده‌ركرا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران، 9 دادوه‌ریی بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دامه‌زراند و 18 دادوه‌ری تریش بۆ به‌ڕێوه‌بردنى نووسینگه‌كانى پارێزگاكان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك