كوردى

بینالی یڵدرم: كۆماری توركیا ده‌وڵه‌تی كوردانه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بینالی یڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا و بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی رایگەیاند كۆماری توركیا ده‌وڵه‌تی كوردانه‌، كەچی ژماره‌یه‌ك له‌ ئیمپڕیالیسته‌كان ده‌یانه‌وێ له‌ رێگای باوه‌ڕهێنان به‌خوشك و برا كورده‌كانمانەوە، ده‌وڵه‌تی تیرۆر له‌ باشووری توركیا دروست بكه‌ن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یڵدرم به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ده‌ویسترێ توركیا بخرێته‌ ناو گێژاوێكه‌وه‌، گوتی “ژماره‌یه‌ك له‌ ئیمپڕیالیسته‌كان ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای باوه‌ڕهێنان به‌ خوشك و برا كورده‌كانمان ده‌وڵه‌تی تیرۆر له‌ باشووری توركیا دروست بكه‌ن، كه‌س نه‌مابوو ئێوه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن، كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ كۆماری توركیایه‌”.

بینالی یڵدرم ئەمڕۆ ئەم قسانەی له‌ گۆڕه‌پانی شار له‌ ناوچه‌ی سوڵتانبه‌یلی ئیستانبوڵ لە میانی وتارێكی جەماوەریدا گوت و ئاماژەی دا بەوەی “ئێمە هه‌زاران ساڵه، به‌كورد، تورك، لاز، چه‌ركه‌ز و رۆمانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژین. بووینه‌ته‌ یه‌ك و له‌ كاتی جه‌نگه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ نیشتیمانی هاوبه‌شی خۆمان پاراست. به‌یه‌كه‌وه‌ ئامێزمان بۆ ئاشتی كرده‌وه‌. پێتان وایه‌ ئێمه‌ ده‌ست ده‌نێینه‌ گیانی یه‌كتری؟”.

هەروەها گوتیشی “كه‌س نه‌مابوو، ئێوه‌ ده‌وڵه‌ت بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن؟ كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان هه‌یه‌ كه‌ كۆماری توركیایه‌. بۆیه‌ تكایه‌ خوشك و برا كورده‌كانمان باوه‌ڕ به‌و یارییه‌ مه‌كه‌ن و به‌ پیریه‌وه‌ مه‌چوون”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك