كوردى

سێ داوه‌ر بۆ بەڕێوەبەری ئۆفسیەکانی كۆمسيۆن له‌ هه‌رێم داده‌مه‌زرێنێن

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

بەغدا / غەد پرێس:

وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى فه‌رمانى ده‌ركردووه‌ بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر بۆ راپه‌ڕاندنى كاروباره‌كانى ئۆفسيه‌كانى كۆمسيۆنی هەڵبژاردنەکان له‌ هه‌رێم.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوه‌، عه‌بدلستار به‌يره‌قدار وته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى رايگه‌ياند، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى داوه‌رى فه‌رمانى بۆ‌ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر ده‌ركردووه‌، كه‌له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ديارى كراون.

ده‌شڵێت، دياريكردنى ئه‌و دادوه‌رانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردنى كاروباره‌كانى نووسينگه‌كانى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك، به‌وه‌ جۆره‌ش دامه‌زراندنى به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆفيسه‌كانى كۆمسيۆنى هه‌ڵبژارد له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ته‌واو ده‌بن.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك