كوردى

چاندنی برنج لە عێراق قەدەخە كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەمساڵ بەدواوە چاندنی برنجی لە وڵاتەكەدا قەدەخە كرد، ئەمەش بەهۆی تەنگژەی ئاو و بڕینی ئاو لە وڵاتەكانی سەرچاوەكانی ئاوەوە لەسەر عێراق.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق داوای لە جوتیاران كردووە ئیتر ئەو بەروبوومانە نەچێنن كە ئاویان زۆر دەوێ، وەك برنج، ئەمەش بەهۆی ئەو وشكەئاویەی رووی لە عێراق كردووە.

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) هەواڵەكەی لە زاری حەسەن جەنابی وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراقەوە گواستەوە و رایگەیاند “وەزیری سەرچاوەكانی ئاو نامەیەكی بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ناردووە، پێی راگەیاندووە كە وەزارەتەكە چاندنی برنج و گەنمی لە پلانی وەرزی چاندنی هاوینەی ئەمساڵ دەرهێناوە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە ئاوەی لەبەردەستدایە، بۆ خواردنەوە و پیشەسازی و سەوزە تەرخان بكرێت”.

لەمبارەیەوە حەمید نایف گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو روونكردنەوەیەكی داوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە وەزارەتەكەی دڵخۆش نیە بەم بڕیارە نوێیە، بەڵام دۆخەكە ناچاری كردوون و ناتوانن بڕیارەكە رابگرن.

سەرباری وشكەساڵی و كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاو لە عێراق، ئەمساڵ توركیا دەستی بەپركردنەوەی بەندەرە نوێیەكانی كرد لەسەر ئاوی رووباری دیجلە، ئەمەش تەنگژەیەكی سەرباری بۆ ئاوی عێراق دروست كرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك