كوردى

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌(14-6-2018) ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان( جه‌ژنی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام) بڵاوكرده‌وه‌.

 

له‌ په‌یامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(باسنیوز) نێردراوه‌ هاتووه‌”بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی تایبەتمان بۆ خانەوادەی سەربەزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانمان”.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه‌”هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەمووان و هاندەری هەموو لایەک بێت بۆ هەوڵ و کاری جدی بە ئامانجی تەبایی و یەکڕیزی، لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلەکەمان”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك