كوردى

له‌م وڵاتانه‌ سبه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانى، سعوودیه‌، ئیمارات، عومان، كوه‌یت، به‌حره‌ین و ئوردن له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى ترى ئیسلامی، بڕیاریان دا سه‌بینێ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت.

دادگاى باڵاى سعوودییه‌، ڕای گه‌یاند، دواى دووپاتكردنه‌وه‌ى بینینی مانگى شه‌وال، سبه‌ینێ هه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌بێت.

 

پێشتر هه‌ر یه‌ك له‌ مالیزیا و سه‌نگافووره‌ و ئینده‌نووسیا، به‌یانییان به‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن دانا. هاوكات، هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر زارى لیژنه‌ى بینینی مانگ، بڕیاری دا سبه‌ینێ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت.

 

هه‌فته‌ى ڕابردوو، ناوه‌ندی فه‌له‌كناسی نێوده‌وڵه‌تى ڕای گه‌یاند، گه‌ر ئاسمان ساماڵ بێت، ده‌كرێت له‌هه‌موو وڵاته‌ ئیسلامییه‌كاندا مانگى یه‌ك شه‌وه‌ ببینرێت، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت، ڕۆژى هه‌ینی 15ى حوزه‌یران یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك