كوردى

نووسینگه‌ى سیستانى: سبه‌ینێ هه‌ینی ته‌واوكه‌رى مانگى ڕه‌مه‌زانه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نووسینگه‌ى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له‌ نه‌جه‌ف، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ هه‌ینی، ته‌واوكه‌ری مانگى ڕه‌مه‌زانه‌.

نووسینگه‌ى مه‌كته‌بى عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له‌ نه‌جه‌ف، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: “به‌پشتبه‌ستن به‌وه‌ى، نه‌توانرا بینینی مانگ دووپات بكرێته‌وه‌، بڕیار درا سبه‌ینێ هه‌ینێ 15/ 6/ 2018 ته‌واوكه‌ری مانگى ڕه‌مه‌زان بێت”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى شه‌والى ڕۆژژمێری كۆچى ده‌بێت و ده‌كرێته‌ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان.

 

هه‌رێمى كوردستان و وه‌قى سونه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانى، سعوودیه‌، ئیمارات، عومان، كوه‌یت، به‌حره‌ین و ئوردن له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكى ترى ئیسلامی، بڕیاریان دا سه‌بینێ یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك