كوردى

شاجوانى عێراق بۆ ئیسرائیلییه‌كان: شه‌رمه‌زارم

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

په‌یجه‌ فه‌رمییه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له‌ فه‌یسبووك، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی شاجوانى عێراق له‌ ته‌ل ئه‌بیب بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ساره‌ عیدان، شاجوانى عێراق بۆ ساڵى 2017 كه‌ چه‌ند ڕۆژێكه‌ به‌سه‌ردانێك له‌ ئیسرائیله‌، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى جوو كه‌ بنه‌چه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عێراق، سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى كلتووریی بابلییه‌كان له‌ ئیسرائیل كرد.

پێشتر، شاجوانه‌كه‌ی عێراق ڕای گه‌یاند، بەھۆی باڵادەستیی گرووپ و میلیشیا توندڕەوەکانه‌وه‌، ناوێرێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی.

سارە عیدان ھەروەھا رایگەیاندووە، بەھۆی ئەوەی سەردانی ئیسرائیلی کردووە، ناوێرێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و خێزانەکەشی ناچار بوون عێراق بەجێ بھێڵن، ”منیش ناگەڕێمەوە عێراق و ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە“.

له‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیشدا، له‌ وه‌ڵامى هاووڵاتییه‌ جووه‌كان كه‌ له‌ بنه‌چه‌دا عێراقیین و گوتوویانه‌: “ڕێگه‌مان پێنادرێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ عێراق” گوتی: “شه‌رمه‌زارم”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك