كوردى

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر: كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان چاره‌سه‌ر كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌هۆی هه‌ڵه‌ی كۆمپانیایه‌ك دوو ڕۆژه‌ نیوه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه‌ بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن

به‌هۆی شكانی هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی ئاوه‌وه‌ دوو ڕۆژی ڕابردوو نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێریش ده‌ڵێ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ركرا.

 

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌كاتی درووستكردنی گۆكایەك لەلایەن كۆمپانیایەكه‌وه‌ بۆرییه‌كی سه‌ره‌كی ئاوی شاری هه‌ولێر زیانی پێگه‌یشت و به‌وهۆیه‌وه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه‌ بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن و به‌پێێ زانیارییه‌كانی كۆمپانیاكه‌ به‌بێ پرسی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له‌ شوێنه‌كه‌ كاری كردووه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری ڕووداوه‌كه‌یه‌.

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست(باسنیوز)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند كه‌ دوای شکانی هێڵی گواستنەوەی سەرەکی وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفرازی 3 بە تیرەی 1500 ملم، لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاککرایەوە و لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوو دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.

 

به‌پێی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ بۆ گه‌یشتن ئاو به‌ ته‌واوی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌ له‌ دوێنێوه‌ دانیشتووانه‌كانیان بێ ئاوی خواردنه‌وه‌ن زیاتر له‌ ڕۆژێك پێویسته‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك