كوردى

پوتین: كۆبوونەوەی ترەمپ و كیم جۆنگ هیوای بۆ ئاشتی گەڕاندەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا، لەبارەی کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوورەوە رایگەیاند دووبارە ھیوای بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرێگەی ئاشتی و دیبلۆماسیانە زیندوو کردەوە.

پوتین ئەمڕۆ لەگەڵ کیم جۆنگ نام سەرۆکی کۆنسەی باڵای ئەنجوومەنی گەلی کۆریای باکوور لە شاری مۆسکۆ کۆبووەوە، کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی کردنەوەی جامی جیھانی فیفای ٢٠١٨ سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو.

سەرۆكی رووسیا لە کۆبوونەوەکەدا ھەڵسەنگاندنی بۆ کۆبوونەوەكەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور لە سینگاپوور کرد، لەمبارەیەوە خۆشحاڵی دەربڕی و گوتیشی كە زۆر رێز لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و سەرۆک کیم جۆنگ ئون دەگرێت.

پوتین هەروەها گوتیشی “ئەو کۆبوونەوەیە دووبارە ھیوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بە رێگەی ئاشتیانە و دیپلۆماسی زیندوو کردەوە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك