كوردى

كاكه‌ حه‌مه‌: هه‌ر میلله‌تێك سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی نه‌بێت سه‌ربه‌خۆیی مه‌زهه‌بی و ئایینیشی نابێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بڵاوكرده‌وه‌

محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سكرتێری حزبی سوسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ( جه‌ژنی په‌یڕه‌وانی ئایینی ئیسلام) په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

 

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كاكه‌ حه‌مه‌ وێڕای پیرۆزبایی كردن پرسی سه‌ربه‌خۆییشی وروژاندووه‌ و له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لێ”.هیواى پێکه‌وه‌ ژیان و پێکه‌وه‌ کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه‌ له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت”.

 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌ق په‌یامه‌كه‌یه‌:-

به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌ ، پیرۆزبایى له‌هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه‌ ده‌که‌ین ،هیوادارین خه‌ڵکى کوردستان ئه‌و جه‌ژنه‌ به‌خێرو خۆشى به‌رنه‌ سه‌ر .

جه‌ژنى ره‌مه‌زان یه‌کخستن و ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌و دین و مه‌زهه‌به‌کانى دونیا یه‌ بۆیه‌ هیوادارم له‌لاى خه‌ڵکى کوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ بێت له‌وجه‌ژنه‌دا که‌ رۆژى خۆشى و گه‌ردن ئازادیه‌ .

هیوادارم نه‌ک هه‌له‌رووى کۆمه‌ڵایه‌تى کارى له‌سه‌ر بکرێ به‌ڵکو له‌روى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى سود له‌و جه‌ژنانه‌ وه‌ربگیرێت ،وه‌پێکه‌وه‌ هه‌موو چین و توێژه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ره‌نگ بن و ئاشتبوه‌نه‌وه‌ى ماڵى کوردى و بێته‌ هۆکارى پێکه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ .

هه‌رلێره‌شه‌وه‌ سڵاو و رێز بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى کوردستان به‌گشتى و شه‌هیدانى ده‌ستى داعش به‌تایبه‌تى و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ده‌نێرین و هیوادارین برینه‌کانیان ساڕێژ بێت و فرمێسکه‌کانیان بوه‌ستێته‌وه‌ .

هه‌رله‌م جه‌ژنه‌دا سڵاو رێز ده‌نێرین بۆ خه‌ڵکى کوردستان له‌هه‌رجێگه‌یه‌کى جیهاندابن و هیواى سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین .هیواى پێکه‌وه‌ ژیان و پێکه‌وه‌ کارکردن و یه‌کهه‌ڵوێستى میلله‌ته‌که‌مان و خه‌ڵکى کوردستان ده‌خوازین چونکه‌ له‌راستیدا هه‌رمیلله‌تێک ونه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى نه‌بێت ئه‌وا سه‌ربه‌خۆیى قسه‌کردن و نوسین و مه‌زهه‌بى و ئاینیشى نابێت .

بۆیه‌ هیوادارم جه‌ژنى ره‌مه‌زان جه‌ژنى خۆشى و ئاشتى و پێکه‌وه‌ ژیانى هه‌موو لایه‌ک بێت .

دووباره‌ جه‌ژنى ره‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م لایه‌ک پیرۆز بێت .

شادو سه‌رکه‌وت و سه‌رفراز بن

محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 

14-6-2018محه‌م

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك