كوردى

مه‌سروور بارزانی: بەیه‌كگرتوویی خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌رده‌خه‌ین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكی پیرۆزباییدا بەبۆنەی هاتنەوەی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئومێدی خواستووە ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان.

لە پەیامەكەدا هاتووە “به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌، پیرۆزبایی برایانه‌ی خۆم له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و پۆلیس و موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م”.

هەروەها له‌ خودا، ‌داواكارە ڕۆژوو و عیباده‌تی ئه‌م مانگه‌ی له‌ هه‌موو موسڵمانان قبووڵ كردبێت و گیانی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پارێزراو بێت، كه‌ بێ به‌رانبه‌ر به‌گیانی خۆیان به‌رگری له‌ خاك و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە كۆتاییدا ئومێدی خواستووە “ئه‌م جه‌ژنه‌‌ هانده‌ر بێت بۆ قووڵتركردنه‌وه‌ی پێكه‌وه‌سازان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی نێوان هێز و پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزه‌كانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌پرۆژه‌یه‌كی یه‌كگرتووی نیشتمانی مافه‌ سرووشتی و ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌دی بهێنین و ویستی راسته‌قینه‌ی گه‌لی كوردستان بۆ ژیانێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆمه‌ندانه‌ سه‌ربخه‌ین”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك