كوردى

هه‌واڵ عوسمان ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

هه‌واڵ عوسمان، خانمه‌ ئه‌كته‌ری كورد، له‌ ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ئاگادارییه‌ك بۆ خزم و هاوڕێكانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 

هه‌واڵ عوسمان، له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، نووسیه‌تی”سه‌ر له‌ به‌یانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان له‌گه‌ڵ خزمان و دۆستان و خۆشه‌ویستانمان به‌ڕێده‌كه‌وین به‌ره‌و گۆڕی هونه‌رمه‌ندی شاره‌كه‌مان پشتیوان نوری”.

 

ئه‌و ئاگادارییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندانیش ئاماده‌بوونی خۆیان له‌و چالاكییه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

 

ڕۆژی 2018/1/16، پشتیوان نوری به‌ده‌وی، به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

 

هه‌واڵ و پشتیوان، ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانین، به‌هۆی به‌شداریی كردنیان له‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول ناوبانگی هونه‌رییان په‌یدا كرد، هه‌روه‌ها به‌شدارییان له‌ چه‌ند زنجیره‌ درامایه‌كی تریشدا كردووه‌، سه‌راب ناوی دوا كاری هونه‌ریی پشتیوان به‌ده‌وییه‌ بوو كه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا په‌خش كرا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك