كوردى

بڕیارێك له‌ باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه‌ ده‌رده‌چێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“پێویستى به‌ نوێكردنه‌وه‌ى فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌وى هه‌یه‌”

به‌پێى بڕیارێكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و هاووڵاتیانه‌ى كه‌ بڕیارى وه‌رگرتنى زه‌وییان هه‌یه‌ و تا ئێستا زه‌ویان پێنه‌دراوه‌،ده‌بێت فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌وى نوێ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى زه‌وییان پێبدرێت.

 

ڕێباز پیرۆت،جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “زۆرێك له‌ هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران وێڕاى ئه‌وه‌ى فه‌رمانى وه‌رگرتنى زه‌وییان هه‌یه‌،به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى زه‌وى یان ئه‌نجامه‌نه‌دانى مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتن له‌لایه‌ن هاووڵاتیه‌كه‌وه‌، یان هه‌ر هۆكارێكى دیكه‌ تا ئێستا زه‌ویان وه‌رنه‌گرتووه‌”.

 

ڕونیشیكرده‌وه‌ له‌ نوێترین بڕیارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌ ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌بێت سه‌ردانى شاره‌وانییه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌یان بۆ نوێ بكرێته‌وه‌، له‌و ڕووه‌وه‌ ئێمه‌ دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان داواكارى ئه‌و هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌رانه‌ وه‌رده‌گرین و بڕیاره‌كه‌یان بۆ نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ڕاپه‌ڕین ئاشكراشى كرد كه‌ دواى ته‌واوبوونى كاره‌كه‌ و جیاكردنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كان،زه‌ویان پێده‌درێت و جارێكى دى پێویست به‌ بڕیارى حكوومه‌ت ناكات بۆ پێدانى زه‌وى پێیان.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك