كوردى

موقتەدا سەدر پێچەوانەی سیستانی سبەی كردە جەژن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەگەرچی ئێوارەی ئەمڕۆ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە، سبەی هەینی بەتەواوكەری مانگی رەمەزان دانا و دووسبەی شەممەی بە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستنیشان كرد، پێش كەمێك نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر سبەی هەینی كردە جەژن.

پێش كەمێك میدیاكانی عێراق لە زاری نووسینگەی شەهید محەمەد سەدر لە نەجەفەوە بڵاویان كردەوە كە سبەی هەینی یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە.

ئەم بڕیارەی نووسینگەی شەهید سەدر، كە سەر بەموقتەدا سەدر سەركردەی رەوتی سەدرە، هاوشێوەی بڕیارێكی ئێوارەی ئەمڕۆی دیوانی وەقفی سونەی عێراقە، كە سبەی هەینییان وەك یەكەم رۆژی جەژن راگەیاند، پێچەوانەی بڕیاری نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانیشە، كە سبەی بەتەواوكەری مانگی رەمەزان دەستنیشان كرد.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك