كوردى

له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی گۆشت به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كان هۆشداری ده‌درێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌را ده‌نێته‌وه‌

دوو وێنه‌ى گواستنه‌وه‌ى گۆشت له‌ تۆڕێ كۆمه‌َلایه‌تى فه‌یسبووك بووه‌ته‌ جێى نیگه‌رانى و ڕه‌خنه‌ى هاووڵاتیان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانیش گواستنه‌وه‌ى له‌و شێوه‌یه‌ى گۆشت به‌ نازانستى و ناته‌ندروست له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

 

ئه‌و دوو وێنه‌یه‌ كه‌ له‌ دوو كات و شوێنى جیاى سنوورى پارێزگاى سلێمانى گیراون،گواستنه‌وه‌ى گۆشته‌ به‌ ئۆتۆمۆبیێل له‌ سه‌ربڕینخانه‌كانه‌وه‌ بۆ شوێنى فرۆشتنى گۆشت.

 

له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانی وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى وێنه‌كان به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “پێویسته‌ گۆشت له‌ پله‌ی (سفر بۆ ٦ ) هه‌ڵبگیرێت و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ۷۲ كاتژمێر له‌و پله‌دا هه‌ڵبگیرێت وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ ۷۲ كاتژمێر بوو پێویسته‌ له‌ پله‌ی به‌ستن ژێرسفر هه‌ڵگیرێت”.

 

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانی گوتیشى: “به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گۆشته‌كه‌ زۆر به‌ زوویی تێك ده‌چێت و به‌كتریا له‌ناوی دا گه‌شه‌ ده‌كات و مرۆڤ تووشى نه‌خۆشى ترسناك ده‌كات”.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك