كوردى

سەرچاوەیەک: کورد بڕیاریانداوە ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوەشێنرێتەوە پاشەکشە لەپرۆسەی سیاسی دەکەن

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

بەغدا / غەد پرێس:

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد، چەند حیزبێکی سیاسی بە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدایان راگەیاندووە، ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵوەشێنرێتەوە، ئەوا لە پرۆسەی سیاسی پاشەکشە دەکەن.

ئەو سەرچاوەیە کە پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی کوردستانییە، بە غەد پرێسی راگەیاند “هەردوو حزبی پارتی و یەکێتی لەسەر پاشەکشەکردن لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق رێککەوتوون، ئەگەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان هەڵوەشێنرێتەوە، هەروەها ئەگەر یەک کورسی پەرلەمانی کورد لە پەرلەماتی عێراق کەم بکات، ئەوا پەرلەمانتاران بۆ هەمیشە لە بەغدا نامێننەوە”.

روونیشیکردەوە “ئەو دوو حزبە نامەیەکیان لەوبارەوە ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کردووە، هەروەها سەرجەم حزبەکانی عێراق و حکومەتیات لەو پاشەکشەیە ئاگادار کردۆتەوە”.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك