لە میانەی کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە(١١-٧-٢٠١٨)ی پەرلەمانی کوردستاندا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پڕۆژه یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پەسەند کرا.
خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار بریتی بوو لە خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌موارى په‌یمانگه‌ی دادوه‌رى له هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی كرا بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، لیژنه‌ی كاروباری یاسایی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه كرد و كه له 5 ماده پێكهاتووه و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ بۆ تاووتوێكردنی ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌كه كرایه‌وه و ماده‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه‌تایبه‌تبوو به دواخستنی كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كراو به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
ماده‌ی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش تایبه‌تبوو به‌كاركردن به‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره 2ی ساڵی 2017، دوای داڕشتنه‌وه‌و زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ گرێدانی كاره كارگێڕى و ئیدارییه‌كانی دیوانه‌كه به‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌مشێوه‌یه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا.
مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌كاتی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، دوای جێگیركردنی ده‌سته‌واژه‌ی “له‌ماوه‌ی دوو خولی گرێدانی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی داهاتوو”، به‌م گۆڕانكارییه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و ماده‌یه‌ش په‌سندكراو ماده‌كانی چواره‌م تاشهشهمیش له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندن تایبه‌تبوون به‌حوكمه كۆتاییه‌كان و به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكردنی هه‌ر یه‌كێكیشیان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بوو.دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كۆی پڕۆژه‌كه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەی پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر پڕِۆژه بڕیارى (پێشوازى به‌پێی پرۆتۆكۆل له فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان تایبه‌ت به پێشوازی له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و هاوتا وه‌زیفییه‌كانیان)، پڕۆژه بڕیاره‌كه له 5 خاڵ پێكهاتبوو و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرا.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews