كوردى

پێکوتەیەکی نوێی دژە ئەیدز تاقیدەکرێتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw


رووداو-سلێمانی

پێکوتەیەکی نوێ لە مەیمووندا کارایە لە رێگری لە تووشبوون بە ئەیدز و لە مرۆڤیشدا دەرکەوتووە بێوەی و بێ مەترسییە، قۆناخی داهاتوش تاقیکردنەوەی کاراییەکەیەتی لەسەر مرۆڤ.

پێکوتەکە قۆناخی کارایی لە مەیمووندا بڕیوە و لە مرۆڤیشدا قۆناخی سەلامەتیی بڕیوە و دوا قۆناخ تاقیکردنەوەی کاراییەکەیەتی لەسەر 2600 خانمی ئەفریقایی و توێژەران نزیکەی چوار ساڵ چاوەڕوانی وەڵامی ئەو پرسیارە دەکەن ئاخۆ ئەو ڤاکسینە دەتوانێ رێگە لە تووشبوون بە ئەیدز بگرێ لە مرۆڤدا؟

ڤاکسینە نوێیەکە بە (HTNV705) ناسراوە و لە 66% ی مەیموونەکاندا رێگری کردووە لە تووشبوون بە ئەیدز و ساڵی 2021-2022 دەردەکەوێ تاوەکوو چەندە کارایە لە رێگری تووشبوونی مرۆڤ بە ئەیدز.

ئەمە پێنجەمین ڤاکسینە لە مێژووی 35 ساڵەی ئەیدزدا تاقیدەکرێتەوە، ئەوانەی پێشوو هەموویان رەتکراونەتەوە و وەکو پێویست کارا نەبوون لە رێگریکردن لە تووشبوونی مرۆڤ بە ئەیدز.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك