كوردى

پۆلیسی سلێمانی دەیان قومارچی دەستگیر دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

 

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەیان کەس بە تۆمەتی قومارکردن، لە چەند گازینۆیەک دەستگیر دەکەن.

 

سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پۆلیس چاودێریی مارەیەک گازینۆ و کافتریای شاری سلێمانی کردووە و بۆی دەرکەوتووە لە بەشێکیاندا، قومار دەکرێت.

 

سەرکەوت ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، لە هەڵمەتێکدا، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی سەرای سلێمانی 60 کەسیان بە تۆمەتی قومارکردن، دەستگیر کرد.

 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانە بەپێی ماددەی 389ـی یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك