كوردى

كافتێریایه‌ك لە تاران له‌لایه‌ن خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێ

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

لە تاران کافتریایەک کراوەتەوە کە سەرجەم کارمەند و بەڕێوەبەرەکانی ئەو کەسانەن کە نه‌خۆشى ئۆتیزم و داون سیندرۆمى ناسراو به‌ مه‌نگۆلییان هه‌یه‌. کافتریایەکە لەلایەن راهێنەرێکی نەخۆشانی ئۆتیزم کراوەتەوە و ئێستا 40 کەس کاری تێدا دەکەن.

مه‌هدى خاكیان، لە ستافى كافتریاکە كه‌ نه‌خۆشى ئۆتیزمى هه‌یه‌ دەڵێت: “هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ باش و به‌سۆزن له‌گه‌ڵماندا. من بانگهێشتیان ده‌كه‌م بێنه‌ كافتریاكه‌مان و پشتگیریمان بكه‌ن. په‌یمانیان پێده‌ده‌م كه‌ خزمه‌تێكى زۆر پاك و ته‌واویان پێشكه‌شبكه‌ین كاتێك دێن”.

ته‌نانه‌ت نمایشه‌ میوزیكییه‌كانیش له‌لایه‌ن ستافه‌كه‌وه‌ پێشكه‌شده‌كرێن، مه‌لیكه‌ ئاغایى ته‌مه‌ن 14 ساڵ پیانۆ بۆ كڕیاره‌كان ده‌ژه‌نێت، له‌كاتێكدا قاوه‌كانیان ده‌خۆنه‌وه‌.

مه‌لیكه‌ ئاغایی 14 ساڵ، ستافى كافتریاى داونتیزمە كه‌ داون سیندرۆمى هه‌یه‌، ئەو دەڵیت: “من وه‌ك گارسۆن له‌م كافتێریایه‌دا كارده‌كه‌م. هه‌روه‌ها پیانۆش ده‌ژه‌نم”.

كافتێریاكه‌ بیرۆكه‌ى ئه‌یلین ئاغاییه‌، كه‌ ماوه‌ى 17 ساڵ وانه‌ى گوتووه‌ته‌وه‌ به‌و كه‌سانه‌ى نه‌خۆشییه‌كانى ئۆتیزم و مه‌نگۆلیان هه‌بووه‌، كافتێریاكه‌ ئێستا خواردنه‌وه‌ ته‌قلیدییه‌كان و كێك پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له‌ داهاتوودا كاره‌كه‌یان پێشبخه‌ن و خواردنه‌ جیاوازه‌كان له‌خۆبگرێت.

ئه‌یلین ئاغایی، دامه‌زرێنه‌رى كافتریا و میوزیكژه‌نیی داونتیزم دەڵێت: “ئه‌و ئامانجه‌ى هه‌مبوو له‌ مێشكمدا له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌م كافتریایه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ رۆڵ بده‌ین به‌م كه‌سانه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا. هه‌روه‌ها ده‌مویست خه‌ڵك ئاشنا ببن پێیان. زۆر خه‌ڵك زانیاریی ته‌واویان نییه‌ له‌سه‌ر مه‌نگۆلى. لێره‌ ده‌توانن رووبه‌ڕوو بیانبینن. زۆرى دیكه‌ش ده‌زانن مه‌نگۆلى و ئۆتیزم چین، وه‌ك كه‌سانى خاوه‌نپێداویستى تایبه‌ت سه‌یریان ده‌كه‌ن. كاركردن له‌ كافتێریا كارێكى پڕ به‌ربه‌ست و مه‌ترسیداره‌، چونكه‌ ده‌بێت كاربكه‌ن له‌گه‌ڵ ئاوى گه‌رم، ئه‌و شتانه‌ى ده‌شكێن و چه‌قۆ. خه‌ڵك ده‌توانن به‌ چاوى خۆیان لێره‌ ببینن كه‌ ئه‌وان ده‌توانن كارى جیاواز بكه‌ن”.

نه‌خۆشى ئۆتیزم كار ده‌كاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى كه‌سى تووشبوو له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ریدا، هه‌روه‌ها شێوازى سه‌یركردن و لێكدانه‌وه‌یان بۆ جیهان. داونسیندرۆم یان مه‌نگۆلیش كار ده‌كاته‌ سه‌ر ئاستى فێربوونى كه‌سى تووشبوو و هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندییه‌تى فیزیكى خۆی هه‌یه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك