كوردى

ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ مێردەکەی خۆی کوشت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

لە گەرەکی ئازادی شاری کەرکووک ژنێکی تەمەن ھەژدە ساڵ بەفیشەک ھاوژینەکەی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە.

عەقید ئەفرسیاو کامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ژنێک بەناوی ف-ئ کە لەدایکبووی ساڵی 2000ـە لەماڵەکەی خۆی بە فیشەک ھاوژینەکەی دەکوژێت و ھەڵدێت”.

عەقید ئەفراسیاو کامیل ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “دوای زانینی روداوەکە و ئاگادارکردنەوەی بازگە و دەزگا ئەمنییەکان، ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ژنەکە دەستگیردەکەن و بڕیارە رادەستی پۆلیسی کەرکووکی بکەنەوە”.

بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک: “ژنەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بەڵام ھێشتا روون نەبووەتەوە کە بۆچی ھاوژینەکەی کوشتووە”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك