كوردى

لەنێو حاجیانی ئێراندا دەست بەسەر دوو کیلۆ ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران رایدەگەیێنیت، دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە فڕۆکەخانەکان دەستی بەسەردا گیراوە کە حاجیانی ئێرانی دەیانویست لەگەڵ خۆیان بۆ سعودییەی ببەن.

حەسەن میهری، بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران بە ئاژانسەکانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا 51 هەزار حاجی لە فڕۆکەخانەکانی ئێرانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکراون، تاوەکو ئێستاش نزیکەی دوو کیلۆگرام لە جۆرەکانی ماددەهۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە کە لەلایەن هەندێ لە حاجیانەوە دەیانویست بۆ سعودیەی ببەن و بەهۆیەوە ژمارەیەک لە حاجیان رێگەی گەشتەکەیان پێنەدراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئەو حاجیانەی ماددەی هۆشبەریان پێ بووە، رێگەی چوونەدەرەوەیان لێ قەدەخەکراوە، بەداخەوە هەندێکیان گەشتی مەدینەیان لەکیس چووە و ئەگەریش بڕیار بێت رێگە بە گەشتەکەیان بدرێت، راستەوخۆ دەنێردرێنە جەددە و لەوێشەوە بۆ مەککە، دوای بەرێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەج بەخێرایی دەگەڕێندرێنەوە و دۆسییەکانیان تاوتوێی دەکرێت.

حەسەن میهری هەروەها بە ئاماژەدان بەوەی نزیکەی 30 هەزار حاجی دیکە ماون بۆ حەج بنێردرێن، داوای لە حاجیان کرد، بەهێچ شێوەیەک دەرمان و کاڵا قەدەخەکراوەکان لەگەڵ خۆیان نەبەن، چونکە لە قۆناخی یەکەم پۆلیسی فڕۆکەخانەکانی ئێران رێگەیان پێ نادات و دواتریش پۆلیسی سعودیە زۆر بەتووندی بەرەوڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە ماددەی هۆشبەر ببەنە ئەو وڵاتەوە هەرکەس ماددەی هۆشبەری پێوە بگیرێت، دەستگیردەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك