كوردى

نووسه‌رێكی ناوداری جیهان كۆچی دوایی كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 گه‌وره‌ نووسه‌ری جیهانی (فیدیادر سوراجبراساد) و بە ڕەچەڵەک بەریتانی له‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

 

نادره‌ نایبول هاوسه‌ری نووسه‌ری كۆچكردووه‌ دوێنی ئێواره‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (فیدیادر سوراجبراساد ) بڵاو كردووەتەوە. 

 

له‌سه‌ر ئاستی جیهان ( فیدیادر سوراجبراساد)  ڕۆمانووسێکی به‌ناوبانگ بووە، خاوه‌نی 30 په‌رتووكە، كه‌ وه‌رگێڕاونه‌ته‌‌ سه‌ر چه‌ندین زمانی زیندووی جیهان.

 

فیدیادر سوراجبراساد ساڵی 1932 له‌ دورگه‌ی هیندییه‌كان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا له‌دایك بووه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك  له‌ هیندستانه‌وه‌ هاتبوونه‌ به‌ریتانیا له‌ ساڵی  2001 ئه‌م نووسه‌ره‌ خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ بواری ئه‌ده‌ب پێدرا.

 

له‌ ژیانیدا ده‌یان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ رۆماننووسه‌ ناوداره‌كان ناو ده‌برێت. له‌ ساڵی 1989دا شازاده‌ ئه‌لیزابیس نازناوی “شاسوار”ی پێ داوه‌.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك