كوردى

گەرمیان.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە سێ کەس بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ، گیانیان لەدەست داوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/8/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا باس لەوە کراوە، کە کەمێک پێش ئێستا، لە ڕووداوێکی پێکدادانی ھاتوچۆ لە ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی و لە نزیک ناحیەی پێباز، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری (تۆیۆتا لاندکرووزەر) لەگەڵ (تۆیۆتا ھایلۆکس – پیکابی دەبڵ)، سێ کەس گیانیان لەدەست دا.

ھاتوچۆی گەرمیان ڕوونیشی کردووەتەوە، کە شۆفێر و سەرنشینی تۆیۆتا لاندکرووزەرەکە و شۆفێری پیکابە دەبڵەکەش بەھۆی ئەو ڕووداوەوە گیانیان لەدەست داوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك