كوردى

ئاتلێتیكۆ مه‌درید هه‌مووان ده‌ترسێنێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی، دیێگۆ سیمیۆنی ئه‌رجه‌نتینی، له‌ وه‌رزی داهاتوو، باشترین تیپی ده‌بێت، به‌ درێژایی كاروانی له‌گه‌ڵ یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌دا. 

ئاتلێتیكۆ وه‌رزی تازه‌ به‌ تیپێك ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ توانای ركابه‌ریكردنی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت به‌ سیمیۆنی ده‌به‌خشێت، دووباره‌ بیر له‌ به‌دیهێنانی ئاواته‌ گه‌وره‌كانی بكاته‌وه‌و ركابه‌ریی له‌سه‌ر نازناوی چامپیۆنزلیگ بكات، كه‌ یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌، له‌سه‌ر یاریگه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا كه‌ گۆڤاری (زه‌ كۆچس ڤۆیس) ئه‌نجامیداوه‌، سیمیۆنی گوتی “بژارده‌ی خه‌رجكردنی 150 یان 200 ملیۆن یۆرۆمان، بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ یاریزانێك نییه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین داهێنه‌ر بین، به‌په‌رۆشین بۆ ئه‌وه‌ی به‌بیری خۆمانی بهێنیینه‌وه‌، ده‌مانه‌وێت وا له‌ تیپه‌كه‌ بكه‌ین باشترین بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شانه‌ی كه‌ بۆ بره‌ودان به‌ تیپه‌كه‌ به‌هێزی بكه‌ین”. 

هه‌ر زوو ئه‌و لێدوانانه‌ بووه‌ ئاراسته‌یه‌كی باو، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س چاو به‌ وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئاتلێتیكۆ مه‌درید له‌ كڕینی یاریزانانی تازه‌ بخشێنێته‌وه‌، به‌ به‌راورد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و بارسێلۆنا رووده‌دات. ئاتلێتیكۆ وه‌رزی رابردوو، بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ (105 ملیۆن دۆلار) له‌ كڕینی دیێگۆ كۆستا و ڤیتۆلۆ خه‌رجكرد، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌ كڕینی چه‌ند یاریزانێك خه‌رجكردووه‌، له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ له‌ یاریزانی فه‌ره‌نسی، تۆماس لیمار به‌رامبه‌ر به‌ 65 ملیۆن یۆرۆ، به‌مه‌ش بووه‌ گرانترین ده‌سته‌واره‌ له‌ مێژووی یانه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها گرنگترین ده‌سته‌واره‌ تاوه‌كو ئێستا، له‌  وه‌رزی گواستنه‌وه‌كانی ئێستا له‌ ئیسپانیا. 

هێزی ئاتلێتیكۆ ته‌نیا له‌و یاریزانانه‌ نییه‌، كه‌ ئه‌و هاوینه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردوون، به‌ڵكو تیپه‌كه‌ خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌توانایه‌، كه‌ به‌شێكی زۆریان له‌ مۆندیالی 2018 له‌ رووسیا هه‌ڵسه‌نگێندرانه‌وه‌، له‌ هه‌موویان دیارتر یاریزانی فه‌ره‌نسی ئه‌نتوان گریزمانه‌، كه‌ رابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد، نازناوی مۆندیالی رووسیا به‌ده‌ستبێنێت، ئێستاش چاوی له‌وه‌یه‌ خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری باشترین یاریزانی جیهانی ئه‌مساڵی پێ بدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك