كوردى

بەوێنە.. خۆپیشاندەرانی بەسرە دەروازەیەکی سنووریی عێراق دادەخەن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسرە دەروازەیەکی سنووریی باشووری عێراق دادەخەن.

 

رۆژی یەکشەممە 12/8/2018، سەدان هاووڵاتیی پاریزگای بەسرە خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا و دواتر بەرەو دەروازەی سەفوان لەنێوان عێراق و کوێت، چوون.

 

خۆپیشاندەران، کە داوای ئاوی شیرین، کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی دیکە دەکەن، ئیدانەی وەڵامنەدانەوەی حکوومەتی عێراقیان کردووە، کە خۆی لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان دەبوێرێ.

 

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن.

 

بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە 750 خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك