كوردى

شاكیری و سه‌ڵاح بوونه‌ته‌ مشك و پشیله‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

“رۆژێك بۆ تۆیه‌ و رۆژێك له‌دژی تۆیه‌”، ئه‌م په‌نده‌ زۆرجار له‌ جیهانی تۆپی پێشدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو یاریزانی شوكردان شاكیری سویسری و محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی میسریدا روویداوه‌.

با كه‌مێك بگه‌ڕێینه‌ دواوه‌، به‌تایبه‌تی ساڵی 2010، ئه‌و كاته‌ی یاریزانی مقاولون ئه‌لعه‌ره‌ب، چووه‌ یانه‌ی بازلی سویسری، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می، شوكردان شاكیری، كه‌ تازه‌ چووبووه‌ ریزه‌كانی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، ئه‌و یاریزانه‌ی هاتبوو قه‌ره‌بووی رۆیشتنی له‌ یانه‌ی سویسرییه‌كه‌ی بكاته‌وه‌، یاریزانی میسری نه‌ناسراو محه‌ممه‌د سه‌ڵاح بوو، كه‌ له‌ كیشوه‌ری ره‌شه‌وه‌ رووی تێكردبوو. 

ئه‌مڕۆ ئێمه‌ له‌ ساڵی 2018، دوای گرێبه‌ستكردنی لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ یاریزانی پێشووی بایرن میونشن و بازلی سویسری، شوكردان شاكیری، پاش دابه‌زینی یانه‌كه‌ی ستۆك سیتی بۆ ریزی یانه‌كانی پله‌ یه‌ك، به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌ یه‌ده‌گی باوكی مه‌كه‌، باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ له‌ وه‌رزی رابردوودا. مێژوو هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ رۆڵی جیاوازه‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك