كوردى

خولێکی مەشقی پێشمەرگە کۆتاییهات و بڕوانامەی دەرچوونیان پێدرا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سۆران

لە رێوڕەسمێکدا بڕوانامەی دەرچوون بە نزیکەی 800 پێشمەرگەی سەر بە یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگە درا، کە بۆ ماوەی 3 مانگ مەشق و راهێنانیان پێکرابوو. 

لە میانی رێوڕەسمەکەدا، بەرپرسی یەکەی 80ـی هێزی پێشمەرگە، کردنەوەی ئەم خولەی لە چوارچێوەی بە دامەزراوەییکردن و بە نیشتمانیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دانا بۆ ئەوەی وەکو هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی رۆڵبگێڕێت.

نەجات عەلی، بەرپرسی یەکەی 80ـی هێزی پێشمەرگەی کوردستان رایگەیاند: “ئەم خولە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی و پێداگریی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە یارمەتی و هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بە دامەزراوەییکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەرچەندە هێزی پێشمەرگەی کوردستان خۆی لە خۆیدا هێزێکی نیشتمانییە”.

نەجات عەلی، هەروەها رایگەیاند: “تاوەکو ئێستاش بەردەوامین لە بە دامەزراوەییکردن و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو بوارەکاندا، بۆیە ئەم چەشنە خول و راهێنانانە یارمەتیی زیاتری هەوڵەکانمان دەدات بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك