كوردى

ناسا کەشتییەکی ئاسمانی بە ئاراستەی خۆر هەڵدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

ئاژانسی ناسا مێژوویەکی نوێی تۆمارکرد و کەشتییەکی ئاسمانی بە ئاراستەی خۆر هەڵدا، پڕۆژەکە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و حەوت ساڵ دەخایەنێت تاوەکو کۆتایی بە گەشتەکەی دەهێنێت.

پارکەر سۆڵار کە ناوی کەشتییەکەیە، 6 ملیۆن و 200 هەزار کیلۆمەتر لە خۆر نزیک دەبێتەوە. ئەمە نزیکترین مەودایە لەمێژووی هەڵدانی کەشتی ئاسمانی کە توانیبێتی لە خۆر نزیک ببێتەوە، بڕیاربوو رۆژی شەممە کەشتییەکە هەڵبدرێت، بەڵام بەهۆی کوموکوڕیێکی تەکنیکییەوە بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی ئاب دواخرا.

هەرکە لە چینی زەوی چووە دەرەوە، پارکەر بە خێرایی 700 هەزار کیلۆمەتر لەکاژێرێکدا دەڕوات، ئەمەش خێرایێکی خەیاڵی چاوەڕواننەکراوە لە تەنێکدا کە پێشبینی دەکرێت مرۆڤ دروستی کردبێت. 

کەشتییەکە لە کاپی کاناڤێرال لە فلۆریدا هەڵدرایە بۆشایی ئاسمان، لەماوەی حەوت ساڵدا کەشتییەکە 24 جار لە خۆر نزیک دەبێتەوە.

کەشتییەکە بە چینێکی توندوتۆڵی پۆڵایی دەورەدراوە، بەرگریی گەرمیێکی ئێجگار زۆردەگرێت، بڕیارە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بە تەنیشت هەسارەی زوهرە تێپەڕبێت کە دووەم دوورترین هەسارەیە لە رۆژ، مانگی نۆڤەمبەریش پێ دەنێتە نێو سنووری خۆر کە بە کڕۆن ناسراوە.

هەزاران کارمەندی ئاژانسی ناسا ئامادەی رووداوە مێژووییەکە بوون، لەنێوانیان گەردوونناسی نێوداری ئەمریکی ئیوجین پارکەری تەمەن 91 ساڵان، کە کەشتییەکەی بە ناوکراوە. یەکەمجارە ناسا کەشتیێک بەناوی گەردوونناسێک بکات کە لەژیاندا ماوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك