كوردى

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

سەرۆك بارزانی، لە سەڵاحەدین پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد كرد.

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 1282018 لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە د. عەلی قەرەداخی، ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانان و سەرۆكی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد و شاندێكی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی ڕابیتەی ئیسلامیی كورد.

 

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق، ناوچەكە و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆم تاوتوێ كرا، جەختیش لە ڕەوایەتیی مافەكانی گەلی كوردستان و ڕەتكرنەوەی سەپاندنی زۆر و زەبروزەنگ بەسەر گەلی كوردستان كرایەوە.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی مانگی ئەیلوولی داهاتوو و پێویستی كاركردن و دانانی بەرنامەی تۆكمە، لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان ئاڵوگۆڕ كرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك