كوردى

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کەلار-سلێمانی سێ کەس گیانیان لەدەستدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی کەلار-سلێمانی لە نزیک شارۆچکەی پێباز، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

نەقیب كارزان مەجید، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 12-8-2018 لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر و تۆیۆتایەکی دەبڵ، لە رێگەی رێگای کەلار بۆ سلێمانی و لە نزیک شارۆچکەی پێباز، سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە شۆفێر و سەرنشینێکی لاندکرۆزەرەکە بوون لەگەڵ شۆفێری تۆیۆتا دەبڵەکە”.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان هەروەها گوتی: “جگە لە زیانه گیانییەکان زیانی زۆری ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووه”

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك