كوردى

ئەمریکا هەوڵی سزادانی پێنج بانکی عێراقی دەدات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بانکی فیدڕالیی ئەمریکا هەوڵی سزادانی پێنج بانکی عێراقی دەدات و لێژنەیەک دەنێرێتە ئەو وڵاتە.

 

رۆژی یەکشەممە 12/8/2018، سەرچاوە دیپلۆماتییەکانی عێراق بە میدیاکانی وڵاتەکەیان راگەیاندووە، تیمێکی راوێژکارەکانی بانکی فیدڕالیی ئەمریکی ئێستا لە عێراقن و چاودێریی پێنج بانک دەکەن.

 

پێشتر ئەمریکاسامانی بانکی بیلادی ئیسلامیی عێراقی لە ئەمریکا بلۆک کرد خستە لیستی رەشەوە و سزای بەسەردا سەپاند، بەهۆی ئەوەی مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات.

 

شارەزایانی ئابووریی عێراقی پێیان وایە ئەو لێژنەیەی بانکی فیدڕالیی ئەمریکی سزایەکی هاوشێوە بەسەر ئەو پێنج بانکە عێراقییە، کە ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە، دەسەپێنن، بەهۆی بوونی پەیوەندیی بە ئێران و بانکەکانییەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك