كوردى

کۆمسیۆن ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی کاتی بانگەشەی لایەنەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا کرد.

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەڕلەمانى کوردستان ئاشکرا کردووە کە لە کاتژمێر 12ى شەوى 5ى ئەیلولەوە دەست پێ دەکات و کاتژمێر 8ى بەیانى 28ى ئەیلول کۆتایی دێت.

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی داواشی لە سەرجەم قەوارە، لیستە بەشداربووەکان و کاندیدەکان کردووە پابەندى یاسا و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن بن.

 

وابڕیاوە لە 30ی ئەیلوولی داهاتوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك