كوردى

به‌وێنه‌.. جووتیارێكى نموونه‌یى بیبه‌ر و باینجانێكى جیاوازی به‌رهه‌م هێنا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

دواى چه‌ند ساڵێك له‌ توێژینه‌وه‌، له‌ نوێترین داهێنانى كشتوكاڵیدا، جووتیارێكى نموونه‌یی سنوورى شاره‌زوور، بیبه‌ر و باینجانێكى جیاوازى به‌رهه‌م هێنا.

 

شێخ جه‌مالى كربجنه، جووتیارى نموونه‌یى،‌ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند:”دواى دوو ساڵ توێژینه‌وه‌ توانیمان جۆره‌ بیبه‌رێكى ڕه‌نگ زه‌رد هه‌م له‌ناو خانووى پلاستیكى هه‌میش له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رهه‌م بهێنین به‌ناوى بیبه‌رى سكوفیل كه‌ بیبه‌رێكى تونه“‌.

 

ده‌ره‌باره‌ى پله‌ى تونى ئه‌و بیبه‌ره‌، شێخ جه‌مال، ئەوەشی خستە روو، کە ڕاده‌ى تونى ئه‌و بیبه‌ره‌ زۆره‌ به‌ جۆرێك ئه‌گه‌ر بیبه‌رى تونى خۆمان پله‌كه‌ى 10 – 15 هه‌زار بێت ئه‌و بیبه‌ره‌ پله‌ى تونیه‌كه‌ى 700 – میلۆنێک و 500 هه‌زاره‌.

 

ئاشكراشى كرد، كه‌ هاوكات دواى سێ ساڵ توێژینه‌وه‌،  توانیویه‌تى جۆره‌ باینجانێكى ڕه‌نگ زه‌رد به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ قه‌باره‌و ڕه‌نگ و تامى له‌ باینجانى خۆمانه‌ جیاوازتره‌.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك