كوردى

یەکێتی: سکاڵای یاسایی لەدژی چوار لایەنە ناڕازییەکە تۆمار دەکەین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرپرسێکی یەکێتی، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی لەڕێگەی دادگەوە سکاڵای یاسایی لەدژی چوار لایەنە ناڕازیەکە تۆمار دەکات و مافەکانی وەردەگرێتەوە.

 

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاند: “یەکێتی بەمافی خۆی دەزانێت، ھەموو ئەولایەنانەی کە پەلاماری یەکێتی یان داوە و تەشھیری ناڕەوایان ئاڕاستە کردووە، لە چوارچێوەی ھەموو ڕێکارە یاسایەکاندا سکاڵای یاسایی لەدژی ئەو لایەنانە تۆمار بکات، بەدڵنیایەوە کار لەسەر ئەو سکاڵایە دەکرێت، لەگەڵ ئەوەش تاوەکو ئێستا دوابڕیار لەسەر ئەوە نەدراوە، بەڵام چاوەڕێی ئەوە دەکرێت، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی ھەماھەنگیان ھەبێت، بۆئەوەی لەڕێگەی سکاڵای یاسایی و دادگەوە ئەو مافانە بۆ حزبەکەمان بگەڕێتەوە“.

 

جێگرەکەی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانی، ئەوەشی خستە روو، کە  دوای ئەوەی سکاڵای لایەنە ناڕازییەکان تۆمار کرا، بەدەست ھەژماری ھەموو ئەو سندوقانە کرایەوە کە تانەیان لەسەر بووە، بەڵام لەو نێوەندەدا نە کورسی یەکێتی کەمی کرد، نە کورسییەکانیان زیادی کرد، بەڵکو دەنگەکان وەکو خۆی مایەوە، دەشڵێت: ”ھەروەھا لەکۆی پڕۆسەکە ئێمە دەنگمان زیادی نەکردووە، تاوەکو لایەنەکان گومانی ساختەکارییان ھەبێت“.

 

جەختی لەوەش کردەوە، کە ھەرلایەنێکی سیاسی ئۆباڵی شکستەکانی خۆی بخاتە ملی لایەنێکی دیکە، فڕێدانی تۆپەکەیە بۆ گۆڕەپانی لایەنەکانی دیکە، بۆ ئەوەی شکستەکانی خۆیانی پێ بشارنەوە، گوتیشی: ”بێگومان ھەموو لایەک دەزانێت، ئەولایەنانە فەشەلیان ھێناوە و نەیانتوانیوە ببنە جێگەی متمانەی ھاووڵاتییانی کوردستان، ھەروەھا نەیانتوانی حوکمڕانی ئەم وڵاتە بکەن، بۆیە شکستیان ھێناوە“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك