كوردى

وەزیری شارەوانی: پێویستە ئەنجوومەنی شارەوانییەكان چالاک بکرێنەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار رایگەیاند، پێویستە ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، چالاك بكرێتەوە و شوێنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بگرێتەوە چونکە ئەوان تاقیکراونەتەوە و وەک پێویست نەبوون.

نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان ‌و ئەنجوومەنی شارەوانییەكان دەبێت یەكێكیان بمێنێ، بەبڕوای من ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاقیکراونەتەوە و وەک پێویست نەبوون، ئەنجوومەنی شارەوانییەكان پێویستە چالاكبكرێنەوە”.

وەزیری شارەوانی ‌و گەشتوگوزار جەخت لەوە دەكاتەوە، لەكاری ئەنجوومەنی شارەوانییەكاندا رۆحی كێبڕكێ‌ لەنێوان شارەوانی ‌و شارەكاندا لەسەر كار‌ و خزمەتگوزاری دروست دەبێت، “بەڵام ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەهۆی ئەوەی لەسەنتەری پارێزگاكاندان كەمتر ئاگایان لە كێشەی خەڵكی ناوچە جیاجیاكان هەیە”.

ئێستا ماوەی كاركردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەواو بووە، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانیش زیاتر لە 10ساڵە ماوەی كاركردنیان تەواو بووە، بەپێی بڕیارێكی پێشووتری حكومەت ئەو ئەنجوومەنانە چیدیکە بە هەڵبژاردن دیاری ناكرێن، بەڵكو بەو جۆرە دەبێت 40% لەفەرمانبەرانی حكومەت ‌و 60% لە رێكخراوەكان دەبن ‌و بەشێوەیەكی خۆبەخشانەش كار دەكەن، ئەو ئەركەش ماوەیەكی زۆرە بە پارێزگارەكان سپێردراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو پرسە یەكلایی نەبووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك