كوردى

گەمارۆکانی ئەمریکا کێشە بۆ گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دروست دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەرییەکی زۆری بۆسەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە داناوە و ئەگەری وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش هەیە.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەرییەکی زۆری بۆسەر گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە دروست کردووە و پێشبینی وەستانی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیش دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای تومەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، خەڵکی ئێران توانای کڕینی پلیتی فڕۆکەیان نییە و کۆمپانیاکانیش نایشارنەوە کە بەهۆی نەبوونی نەفەرەوە ناتوانن بەردەوام بن لە ئەنجامدانی گەشتە نێودەوڵەتییەکان.

دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ناوکی و سەپاندنی چەندین سزا بەسەر ئێران، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە هەموو ئەو وڵات و لایەنانە کرد، کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن، کە یان دەبێ بچنە بەرەی ئێران یاخود پابەندی سزاکانی ئەمریکا بن بەسەر ئێران.

بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکاوە، ئابووریی ئێران بەرەو بارێکی زۆر خراپ چووە و تومەنی ئەو وڵاتە بەهای لەدەست داوە، بەشێوەیەک، بەهای 100 دۆلار گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن تومەن، پێشبینیش دەکرێت لە قۆناغی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە لە مانگی 9ەوە دەست پێ دەکات، ئابووری ئێران دووچاری بارێکی خراپتر ببێتەوە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك