كوردى

له‌ هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كانكاندیدێكی كورد كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

August 12, 2018 at 4:03 pm

دیاله‌/12ی ئایاری 2018/ ده‌نگده‌رێك دوای به‌شداریكردنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ قه‌زای خانه‌قین فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

هاوڕێ ئازاد – دیاله‌

ئازاد حه‌مید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له‌ پشكی كورد، كه‌ هاوكات كاندیدی لیستی سائیرون بوو له‌ به‌غدا، كورسی په‌رله‌مانی عیراقی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌‌ش دوای هه‌ژماری ده‌ستی ده‌نگه‌كان و له‌ جێگه‌ی ئه‌و كاندیدێكی ژن ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئاب ئه‌نجامی هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی راگه‌یاند، كه‌ له‌ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ كه‌ركوك، موسڵ، دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین هیچ گۆڕانكارییه‌كی دروستنه‌كرد، به‌ڵام له‌نێو گۆڕانكارییه‌كاندا ئازاد حه‌مید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی كه‌ له‌ به‌غدا خۆی كاندید كردبوو، له ‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی ژن كورسی په‌رله‌مانی له‌ده‌ستدا.

ئازاد حەمید، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “لەکاتی راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی لەسەرەتادا من به‌ به‌ده‌ستهێنانی شه‌ش هه‌زار و 648 ده‌نگ سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌ هه‌ژماری ده‌ستی-دا كاندیدێكی تر به‌ناوی نه‌سرین فازڵ وائلی له‌جێگه‌ی من دانراوه‌”.

“ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئاب تانە له‌دژی ئه‌و ئه‌نجامه‌ ده‌ده‌م، چونکە هەستدەکەم لادانی من دەستی لەپشتە… گۆڕانکاریی لە ئەنجامەکان پێدەچێت هۆکارەکەی سیاسی بێت”، ئازاد حه‌مید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی وای وت.

گۆڕانکاریی لە ئەنجامەکان پێدەچێت هۆکارەکەی سیاسی بێت

ئازاد حەمید، له‌ ساڵی 2005ه‌وه‌ له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحییه‌ی مه‌نده‌لی وه‌رگرتوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی ئایاری رابردو كاندیدی ژمارەی 53ی لیستی سائیرون بوو به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در.

دیاله‌/12ی ئایاری 2018/ ده‌نگده‌رێك دوای به‌شداریكردنی له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ قه‌زای خانه‌قین فۆتۆ: هاوڕێ ئازاد

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك