كوردى

عەبادی سەردانەکەی بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە 15-8-2018 عەبادی سەردانی تاران بکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکان سەردانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە و هۆکارەکەشی رانەگەیێندراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردانی عەبادی بۆ تاران رەتکردەوە و سەرچاوەیەکیش بە ئاژانسێکی ئێرانی راگەیاندووە، سەردانەکە لە بەرنامەدا نییە.

هەڵوێستی حکومەتی عێراق بەوەی ناچارە پابەندبێت بە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کاردانەوەی تووندی لەئێران لێکەوتووەتەوە.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە سێشەممەی رابردوو، لەبارەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و هەڵوێستی بەغدا، عەبادی گوتی “لەگەڵ ئەو سزایانەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نین، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، ناچارین پابەندبین بە سزاکانەوە”.

بڕیارە رۆژی سێشەممە 14-8-2018 حەیدەر عەبادی سەردانی ئەنقەرە بکات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك