كوردى

نوێنه‌رى خامه‌نه‌یی له‌عێراق هێرشی كرده‌ سه‌ر عه‌بادى

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نوێنه‌رى خامه‌نیی له‌ عێراق، به‌توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر عه‌بادی و ڕای گه‌یاند، كه‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى ماه‌ ته‌واوبووى عێراق هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران نابه‌رپرسانه‌یه‌ و له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه‌ كه‌سێكى ڕووخاوه‌.

موجته‌پا حوسێنى، نوێنه‌رى عه‌لى خامه‌نه‌یی، ڕێبه‌رى باڵاى كۆمارى ئیسلامی ئێران له‌ عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: “حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا ده‌روونى ڕووخاوه‌ و هه‌ڵوێسته‌كه‌شى سه‌باره‌ت به‌ سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران، نابه‌رپرسانه‌یه‌”.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو، عه‌بادى له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند، كه‌ عێراق ناچاره‌ پابه‌ندى سزا ئه‌مریكییه‌كانى سه‌ر ئێران بێت، گوتیشی: “له‌گه‌ڵ سزاكاندا هاوسۆز نین، چونكه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژییه‌، به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین به‌جێبه‌جێ كردنی”.

هه‌فته‌ى ڕابردوو، سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستى پێكرد، كه‌ هاكات سزاى ئابوریش خرایه‌ سه‌ر توركیا، ئه‌وه‌ش واى كرد، دراوى به‌هاى هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی داببه‌زێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك