كوردى

ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له‌ وتارێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ئه‌مریكا كرد و رایگەیاند ئه‌و یارییه‌ی ئێوه‌مان بینی، ئیتر رووبه‌رووتان ده‌بینه‌وه‌.

ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئه‌ردۆغان له‌ وتارێكدا له‌ ترابزۆن، هاووڵاتیانی توركیای دڵنیا كرده‌وه‌ كه‌ رادەستی ئه‌مریكا نابن و رێگه‌ی تر ده‌دۆزنه‌وه‌ و به‌هاش بۆ لیره‌ی توركی ده‌گێڕنه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان گوتی “لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم، یارییه‌كه‌ی ئه‌وانمان بینی و ئیتر نۆره‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌ رووبه‌روویان ببینه‌وه‌، ئێمه‌ رادەست نابین، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ به‌ دۆلار رووبه‌روومان ده‌بنه‌وه‌، ئێمه‌ش رێگه‌ی ترمان هه‌یه‌ و چاره‌ی خۆمان ده‌دۆزینه‌وه‌”.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی بەوە دا كه‌ ئه‌مڕۆ پاره‌ هه‌یه‌ و به‌یانی نییه‌، بۆیه‌ ناتوانن به‌ پاره‌ رووبه‌رووی توركیا ببنه‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك